یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2019 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژم
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی (1)
مادده‌ی (1): خاڵی (1) له بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێته‌وه و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: 1ـ هه‌ڵبژاردنی پارێزگار له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن یان له نێوانیاندا به زۆرینه‌ی ڕه‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بێت، له ماوه‌یه‌كدا كه ئه‌وپه‌ڕی (30) سی ڕۆژ له مێژووی به‌ستنی یه‌كه‌مین دانیشتن تێپه‌ڕ نه‌كات.
مادده‌ی (2)
مادده‌ی (2): به‌ده‌ر له حوكمی بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی (چوارده‌م)ی یاساكه ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له پیاده‌كردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان له كاتی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاساییان تا هه‌ڵبژاردنی خولێكی نوێی ئه‌نجومه‌ن به‌رده‌وام ده‌بن.
مادده‌ی (3)
مادده‌ی (3): پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی (4)
مادده‌ی (4): كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی (5)
مادده‌ی (5): ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچواندنی جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.